له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هێرشێكی به‌ربڵاویان له شاره جیاجیاكانی باكووری كوردستان بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی وسیاسی ده‌ستپێكرد و ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، پتر له ٩٠ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی “شڕنا‌خ“، “ئادانا“، “مێرسین“، “وان“، “سێرت“، “ئاگری“، “ئیزمیر“، “ئێلح” و “مانیسا” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه یه‌ك له‌وانه ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی باكووری كوردستان “زه‌ینه‌ب تورگوت“ته و سزای به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.