ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١١ و ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان له سووریه و زیانێكی گه‌وره‌ی مادی به‌و هێزانه گه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل فڕۆكه‌خانه‌كانی “زه‌بعه”، “تی ٤”، “شه‌عیرات” و “ئه‌لمه‌زه”یان له سووریه كردۆته ئامانج كه شوێنی ئه‌نباركردنی كه‌ره‌ستی ئه‌له‌كترۆنی مووشه‌كه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودس بووه و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و هێزانه گه‌یاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان دوو فه‌رمانده‌ی سپای قودس له‌و هێرشانه‌دا كوژراون كه ناسنامه‌كانیان بریتیه له: “میلاد حه‌یده‌ری” و “مقداد مه‌هقانی”.