ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، برای شۆرای شاری ئیلام هێرشی كرده سه‌ر كرێكارێكی شاره‌داری و چاوێكی كوێر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، برای یه‌كێك له ئه‌ندامانی شۆرای شاری ئیلام كاتێك به شێوه‌ی نایاسایی داوای نه‌مام له كرێكارێكی شاره‌داری ده‌كات، كرێكاره‌كه وڵامی ناداته‌وه و ئه‌ویش هێرش ده‌كاته سه‌ری و چاوێكی كوێر ده‌كات. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای ئوستانی ئیلامی لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره سزا نه‌درێت خه‌ڵك خۆیان ده‌ست به‌كار ئه‌بن و سزای ئه‌ده‌ن.