کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح و به‌وهۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

وێڕای هۆشداری وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ڕێگه‌ی مووشه‌ك، فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌وه‌ هێرشێكی چڕی كرده‌ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه‌ یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌، ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی ئیسڕائیل و حه‌ماس بۆ ٢٨ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه‌. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند ئۆتۆمبێلیان له‌ باشووری لۆبنان و خان یوونس كرده‌ ئامانج و به‌پێ زانیارییه‌كان دوو به‌رپرسی باڵای حه‌ماس به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ئه‌لیه‌عقووبی” و “ئیمان ڕه‌نتیسی” كوژراون و چه‌ند ئه‌ندامه‌ی دیكه‌ی ئه‌و هێزه‌ش بریندرا كراون.