میدیاكانی سپای پاسداران پشتڕاستیان كردۆته‌وه كه شه‌وی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه ناوه‌ندێكی په‌دافه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌لایه‌ن په‌هباده مینیاتۆریه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ماڵپه‌ڕی “تیرۆر ئالارم”ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، ناوه‌ندێكی تۆژێنه‌وه‌ی نیزامی سه‌ر به “زانكۆی ئه‌میرئه‌لموئمنین”ی هێزی زه‌مینی سپای پاسداران له شاری ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن په‌هباده مینیاتۆرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.