ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان هاتبوون و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٠٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی فه‌له‌ستین، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له سه‌ر پێچی نابلۆسی غه‌زه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه له ده‌ورووبه‌ری كامیۆنه‌كانی یارمه‌تی مرۆیی كۆببوون، كردۆته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١٠٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ٧ منداڵی فه‌له‌ستینی به‌هۆی برسیه‌تی و بێ ئاوی گیانیان له‌ده‌ست داوه.