بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەر، میدیای فەرمیی ڕژیمی سووریە ڕایگەیاند: ” کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی شەو، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کرده سەر بەشێک لە هێزە چەکدارەکانیان لە دەوروبەری دێرەزوور و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س كوژران و بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەرتەشی سووریەدا هاتووە کە هێرشەکە جگە لە زیانی مادی، بووەتە هۆی كوژرانی شه‌ش سه‌رباز و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه. بەپێی زانیارییه‌كان، سێ تەقینەوە لە بنكه‌ی گرووپەکانی نزیک لە ڕژیمی ئێران لە دێرەزوور ڕوویداوە. هەروەها ئەو شوێنەی هێرشەکەی کراوەتە سەر، خانوویەک بووە کە تێیدا چەک و تەقەمەنیی گرووپەكانی سه‌ر به ڕژیمی ئێرانی تێدا هەڵگیراوە.