رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌ڵێوه، سایتی هه‌سته‌یی نه‌ته‌نز كه‌وته به‌ر هێرشی ئیسرائیل و به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌م هێرشه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه. سه‌ره‌تا وه‌ك هێرشی ویروسی بۆ سه‌ر به‌شی كاره‌با وه‌سفیان كرد تا ئه‌وه‌یكه كه‌ناڵی ١٣ی ئیسرائیل به نیشان دانی چه‌ند وینه به هێرشی ته‌قینه‌وه ناویان لی برد و ئیدعا ده‌كه‌ن كه ڕژیم تا چه‌ندین مانگ وزه‌ی پیتاندنی ئۆرانیوم له ده‌ست ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشه ٢٤ كاتژمێر به دوای ساڵیادی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی هه‌سته‌یی و روونه‌مایی كردن له سانتریفیۆژه تازه‌كانی نه‌سڵی ٩ ڕوویداوه. ئه‌م ڕووداوه به پێی ئیدعای ڕژیم هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێنه‌كه‌وتۆه‌ته‌وه. له حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل باسی له ناوچوونی ناوه‌ندی دابین كردنی كاره‌با بۆ سانتریفیۆژه نوێه‌كان ڕژیم ده‌كات.