له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ماڵ له ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشینی فه‌لاحیه (شادگان) و ژماره‌یه‌ك شارۆمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به ئه‌شكه‌نجه و لێدان چه‌ند شارۆمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. ناسنامه‌ی هه‌ندێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “حه‌موود شه‌لیباوی” ناسراو به “ئه‌بووغازی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، “سوڵتان شه‌لیباوی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “یووسف شه‌لیباوی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ.