ڕۆژی شهممه ٢٢ی مانگی ڕێبهندان، لە کاتی هێرشی کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە، لە وێستگەیەکی پاسدا کە دەکەوێتە شاری شەزاق لە “بەیت المقدس”، لانیکەم دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، یەکێک لەو دوو کەسەی کوژراون منداڵی خوار تهمهنی ١٨ ساڵه بووه. پۆلیسی ناوچهكه باس لەوە دەکات کە هێرشبەرەکە فیشەکێکی بەرکەوتووە بهڵام بۆیان ڕاگیر نهكراوه. لە هەواڵێکی دیکەدا باس لەوە دەکرێت کە لە هەمان ڕۆژدا، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل گازی فرمێسکڕێژیان بهكارهێناوه بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو فەلەستینیانەی کە ناڕەزایەتیان دەربڕی لە پلانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی بینایەک کە ١٣ بنەماڵەی فەلەستینی تێیدا نیشتەجێ بوون لە گەڕەکی عەرەبی سیلوان لە ڕۆژهەڵاتی قودس.