ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل له كاردانه‌وه به هێرشی ڕاكێتی جه‌هادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین، هێرشی كرده سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌م گرووپه له سوورییه و لێواری غه‌ززه.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه كه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، ٢٥ ڕاكێت به‌ره‌و باشووری ئیسڕائیل هاویژراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی چه‌ك و چۆڵی حه‌ماسیان له ناوچه‌ی “عادلییه” له باشووری ده‌مێشق بۆردوومان كردووه. هێزه‌كانی ئیسڕائیل هه‌روه‌ها به‌ده‌یان ئامانج له‌وانه، بنكه‌ی ژێرزه‌مینی حه‌ماس له سنووری ره‌فه‌ح و خان یوونێس له باشووری غه‌ززه‌یان بۆروومان كردووه. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.