کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر حووسییه‌كان له‌ ته‌عێز

هێرشی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر حووسییه‌كان له‌ ته‌عێز 3

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی میللی یه‌مه‌ن به‌ پشتیوانی هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یان داگیر كرد.

فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی میللی یه‌مه‌ن ڕۆژی ڕابردوو له‌ لێدوانێك دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی حووسی له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ بێێن. شه‌وی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن به‌ پشتیوانی عه‌ره‌بستانی سعوودی هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده‌ سه‌ر به‌نده‌ری ته‌عێز و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ دا گرت.‌