ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له شاری كه‌ركووك و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌بێ ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكه‌ن.
هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز كاردانه‌وه‌ی توندی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها “ئه‌حمه‌د كه‌ركووكی” ئه‌ندامی شۆرای كه‌ركووك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: كاری ئه‌رته‌شی عێراق نایاساییه و قبووڵ ناكرێت.