ئه‌رته‌شی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر شاری ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان كه به هۆیه‌وه منداڵێك له شاری عامۆدا گیانی له ده‌ست دا و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون هه‌روه‌ها له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان پێنج گه‌ریلا گیانیانبه‌خت كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سووری، له هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری “عاموودا” له ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كراوه‌ته ئامانج كه به هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ گیانی له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دوێنێ هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی “زاپ” و “ئاواشین” كه به هۆیه‌وه پێنج گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان گیانیان به‌ختكرد.