شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و تۆپخانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان له سووریه به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌نێو سه‌ربازانی سووری هۆشداری داوه كه ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه بكرێنه ئامانج، هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حیزبۆڵڵای لوبنان كۆتایی پێ بێنن. شه‌وی ڕابردوو چه‌ندین بنكه‌ی حیزبۆڵڵا له كیوی “قۆرس النفل” و باكووری شاری “قۆنه‌یته‌ره” له‌لایه‌ن تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كرایه ئامانج به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه گیانی و مادییه‌كانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.