ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به بیانووی هه‌بوونی چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشی كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا و ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به چڕی بۆردوومان كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له باكووری غه‌زه، ١٠ هه‌زار ئاواره و ٣ هزار نه‌خۆش بوونیان هه‌یه و له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه و ده‌ورووبه‌ری، ٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ٢٠ چه‌كداری حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حه‌ماس، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه بۆ ٣١ هه‌زار و ٧٢٦ كه‌س هه‌ڵكشاوه.