ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سه‌ر شارۆچکەی منبج لە ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتییەک به‌سه‌ختی برینداربوو.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته گوندی “توخار”یان لە باکووری منبج تۆپباران کردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک برینداربووە. هه‌روه‌ها ئه‌نجۆمه‌نی سه‌ربازی منبج ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له ڕێگه‌ی چه‌كی قه‌ناسه‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له سه‌ر ڕێگه و بانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و ڕۆژانه چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان خۆ به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.