دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كاتژمێر یه‌كی نیوه‌شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، لەڕێگەی لانیكه‌م دوو فڕۆكه‌ی ئینتحاری یێفڕۆكه‌وان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كه به هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمپر ١ی دوێنه‌شه‌و دەنگی چه‌ند تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا و بەرپرسانی ئەمنیی شاری هەولێریش هەواڵی هێرشی دوو فڕۆكه‌ی ئینتحاری بێفڕۆكه‌وانی پشتڕاستکرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: له‌و هێرشانه سێ كه‌س كه یه‌كێكیان په‌یمانكارێكی ئه‌مریكیه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، ئه‌مه چه‌ندمین جاره له لایه‌ن ملیشیاكانی نزیك له ئێران، به بیانووی كردنه ئامانجی هێزی ئا‌مریكا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و كاتیۆشا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره.