فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیە بە چڕیی بۆردوومانی گوندی “هرورێی” سنووری ئوستانی دهۆكیان كرد و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵی هاووڵاتیانی ئەو گوندە گەییشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیە بەچڕی بۆردوومانی گوندی هرورێی سەربە شارەدێی كانی ماسییان لە شارۆچكەی ئامێدیی سنووری ئوستانی دهۆك كرد و بۆردوومانەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددی بە ماڵی گوندنیشنان گەیاندووە. جێگای ئاماژەیە بۆردوومانی سوپای تورکیە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە لە هەمان شەودا، چەند مووشەکێک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە چەند شوێنێکی شاری هەولێریان کردە ئامانج.