ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر زیندانی به‌ندكراوانی داعشی له شاری حه‌سه‌كه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش ڕێگه‌یان له هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوان گرت.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا ٨٠ ناوچه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كردووه و وێڕای كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س، ئاو، به‌رق و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی له زۆربه‌ی شار، شارۆچكه و گونده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان قه‌تع كردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه درۆنێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر زیندانی به‌ندكراوانی داعش له حه‌سه‌كه و هه‌وڵیان دا له ڕێگه‌ی ئازادكردنی داعشیهكان، نائه‌منی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ساز بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش ڕێگه‌یان نه‌دا. شایانی باسه كه ٣٣ حزب له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له قامیشلوو، خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان و ڕێگری له ژینۆسایدی دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان بوون.