ڕۆژی ڕابردوو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند، کاژێر دووى بەرەبەیانى ڕۆژی هەینى، بە درۆنى بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر بنکەى ئاسمانی “عەین ئەسەدی” ئەمریکا لە ئوستانی ئەنبار.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، درۆنەکان بۆمبڕێژکراوەکان نەیانتوایووە ئامانجەکەیان بپێکن و بە سیستمی بەرگری سیڕام خراونەتە خوارەوە. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و لەم بارەوە هیزەکانی سوپای ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەرانی ئەو کردەوەیە دەست پێ کردووە. جێگای ئاماژەیە بنکەى عەین ئەسەد لە ئوستانی ئەنبارى عێراق هەڵکەوتووە و لە ئێستادا ژمارەیەک سەرباز و فڕۆکەی جەنگی سوپاى ئەمریکاى لێ جێگیرکراوە.