ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سەرەڕای رێککەوتن له نێوان ئەردۆغان و پۆتین، فڕۆكه جهنگییهكانی ڕووسییه و سوورییه پێگەکانی تورکییهیان لە ئێدلهب بۆردوومان كردووه.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی خهرمانان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسییه و سوورییه ژمارەیەک پێگە و بنکەی تورکیایان لە پارێزگاکانی ئیدلەب و حەمما بۆردومان کرد و زیانیان بەو ناوچانە گەیاند. بۆردومانی بنکەکانی تورکییه لە سەر سنوری نێوان ئەو وڵاتە و سوورییه لە کاتێکدایە كه پێشتر “بوسینە شەعبان”، راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی سوورییه بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی (ئەلمیادین)ی لوبنانی راگەیاندبوو، ئهڕتهشی توركییه بە ناوی بنکەی چاودێریی و پشکنینەوە خاکی وڵاتەکەیانی داگیر کردووە و لەو رێگەیەوە چەک و تەقەمەنی بۆ چەکدارانی بەرەی نوسرە دەگوازێتەوە، بۆیە لە لایەن سوپاوە گەمارۆ دراوە و هێرش دەکرێتە سەریان. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشهممه رەجەب تەیێب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکییه و ڤلادێمیر پۆتین سەرۆک كۆماری ڕووسییه لە مۆسکۆ کۆبونەوە و ئاماژهیان به ڕێككهوتن لهسهر پرسی سوورییه كرد.