بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی مانگی گهڵاڕێزان، دوای کاژێر دوو بهرهبهیانی لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی “مستەفا کازمی” سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بهغدا و دوای رووداوەکەش باری نائاسایی راگەیێندرا.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، سێ كهس لە پاسەوانەکانی ماڵی “مستەفا کازمی” لەکاتی بەئامانجکردنی ماڵەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، برینداركراون و بریندارهكان لەلایەن هێزی تایبەتی پاسەوانەکانی ماڵی “کازمی” بەخێرایی نێردراونەتە نەخۆشخانەکان و زانیاری لەبارەی تەندروستییان نەزانراوە. بەپێی بهڵاوكراوهكان چەند خولەکێک پێش هێرشەکە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوە کە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەی و ناوبراو ماڵهكهی چۆڵ كردووه بۆیه توانیویه له هێرشهكه ڕزگاری بێت.