بە پێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی سپای قودس و میلیشیا شیعەکانی عێراق، کە لە ڕۆژهەڵاتی سوورییەن کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانیی فڕۆكه جهنگییهكانی ئیسرائیل.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەرمانان، چەندین تەقینەوە لە ناوچەی “ئەبووکەمال” لە نزیکی سنوورەکانی سوورییە و عێراق روویداوە. روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووهتهوه، بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەک پێگەی گروپە چەکدارە شیعەکان لە نزیک شاری ئەبوکەمال له سەر سنوری عێراق و سوورییه، ١٨ چەکداری ئەو گروپانە کوژراون کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن. روانگەی سوری ئاشكرای كردووه، هێرشەکان بۆ سەر هەرسێ گروپی “حیزبوڵڵا، ئەلئبدال و حەیدەرون” بووه و ئەو گروپانەش راستەوخۆ لەلایەن كۆماری ئیسلامییهوه پشتیوانیی دەکرێن، بەڵام هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی ههتا ئێستا نەگرتووهتە ئەستۆ. جێگهی ئاماژهیه، پێشتر ئیسرائیل ژمارەیەک پێگە و بنکەی سەر بە چەکدارانی ئێرانی لە سوورییه و عێراق کردبووە ئامانج و بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشانە راگەیاندبوو، بەڵام تائێستای هێرشەکانی ئەم دوایەی سەر سێ گروپی چەکداری شیعەکەی لە سوورییه نەگرتوەتە ئەستۆ.