ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی قۆنه‌یته‌ره له سووریه و هاوکات بنكه‌كانی حیزبۆڵایان له باشووری لوبنان به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له وڵامی هاویشتنی ڕۆكێت و گوله‌ی هاوه‌ن له‌لایه‌ن حیزبۆڵای لوبنانه‌وه، بنكه نیزامییه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی له به‌یرووت و باشووری لوبنان كرده ئامانج كه به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها بنكه‌كانی سپای قوده‌س له قونه‌یته‌ره‌ی سووریه له ڕێگه‌ی هاویشتنی مووشه‌ك و بۆردوومانی فڕۆكه‌وه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.