ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له ده‌ورووبه‌ری “دیمه‌شق” و پێنج ئه‌ندامی ئه‌و هێزه كوژران و زیانێكی مادی گه‌ورا به بنكه و باره‌گاكانیان گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رمی سووریا، له كاتی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس، پێنج كه‌س كوژرراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردووش ڕۆژنامه‌ی “تایمزی ئیسڕائیل” بلاویكرده‌وه، كه هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان له به‌شێك له بنكه نیزامییه‌كانیان له ده‌ورووبه‌ری دیمه‌ش و حه‌له‌ب، پاشه‌كشه‌یان كردووه.