ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه پاش هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر سایتێکی نیزامی لە ناوچەی “تەدمەر لە ڕۆژهەڵاتی حۆمس”، ٩ کەس کوژران کە سەر بە ڕژیمی ئێران بوون.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لهم پێوهندهدا ڕایگهیاندووه، ڕۆژی سێشەممە ٢ی گوڵان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە، لانیکەم ٩ کەس لە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لەو ناوچەیەدا کوژراون. ئەو خەسارە گیانییانە لە حاڵێکدایە کە پەدافەندی هەوایی ئەرتشی ڕژیمی سوورییە بۆ بەرگریکردن لەو هێرشانە کاردانەوەی نیشان دابوو. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ئەوە دووەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوورییە کە زۆرینەی ئامانجی ئەو هێرشانە بنکە نیزامییەکانی میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانە.