ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز و یه‌ك ڕۆژ پێش ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئاگربه‌ستی چوار ڕۆژه له كه‌رتی غه‌زه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل سه‌خت ترین هێرشه‌كانی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له لوبنان و حه‌ماس له غه‌زه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و دوو گرووپه كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، هێزكانیان ده‌یان توونێلیان له ناو بردووه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌ماسیان له نێو یه‌كێك له توونێلهكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها ده‌یان چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌ش له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش دا كوژراون و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كوچۆڵی كۆماری ئیسلامی‌دا گیراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له وڵامی هێرشه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان، بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه و چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا له‌وانه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فه‌رمانده‌كانیان كه ئه‌ندامی پاڕله‌مان بووه كوژراوه. هه‌روه‌ها هۆتێلی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی زه‌ینه‌بیه‌ی دیمه‌ش له سووریا بۆردوومان كراوه، به‌وته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، ژماره‌یكی زۆر له هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و هۆتێله‌دا كوژراو و بریندار بوون.