کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و سووریه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و تۆپخانه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ باكووری غه‌زه‌ و شاری ڕه‌فه‌ح و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌ هێرش بۆ سه‌ر هێزكانی حیزبۆڵڵا له‌ سووریه‌ش پێنج ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه و سپای قودس كوژران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ هێرشی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌هۆی بۆردوومانی خانوویه‌ك له‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌ ١٥ كه‌س كوژران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و سپای قودس له‌ هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنه‌كانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق كوژراون و پێنج فه‌رمانده‌ی ئه‌و دوو گرووپه‌ش له‌ هێرشێكی په‌هبادی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌یادین له‌ مه‌رزی عێراق و سووریه‌ له‌ناو براون.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-