کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێرشبۆسه‌ر كرێكارانی هێپكۆ، نیشانه‌ی ترسانی ڕژیمی ئیسلامی

تداوم تجمع کارگران شرکت هپکو اراک2

تداوم تجمع کارگران شرکت هپکو اراک2

ڕۆژی دووشهممه٢٥ی مانگی خهرمانان، كرێكارانی هێپكۆ كهبهدوای شهپۆلی ناڕهزایهتیی ئهم دوایانهیان و كۆتایی كاتی دیاری كراویان، بۆ جارێكی دیكهبهمهبهستی بهدواداچوونی خواستهكانیان هاتبوونهوهسهر شهقامهكان، كهوتنهبهر هێرشی دڕندانهی هێزی سهركوتی ڕژیم. كرێكاران دوای ڕێپێوانیان لهئاستی شار، لهژێر پردی بهختیاری و لهدهوروبهری ڕێگهی ئاسن كۆبوونهوهو مهسیری قهتاری شوماڵ بۆ جنووبیان بهست و لهدژی بایهخ نهدانی كاربهدهستانی ڕژیم بهخواستهكانیان و بهڵێنیهدرۆكانیان، دهنگیان ههڵبڕی و درووشمیان وتهوه‌. بهڵام كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی هێپكۆ بۆ وهرگرتنی  حهقدهستهدواخراوهكانیان و داواكاری ئیجرای گرێبهستی ساڵی ڕابردوو بۆ بهرههمهێنانی ماشین ئالات، بههێرشی وهحشیانههی هێزهئهمنیهكان و گاردی ویژهبهتوندوتیژی و ئاڵۆزی كێشرا. بهكرێگیراوانی ڕژیم كهنیگهرانی كاریگهر بوونی ئهم ناڕهزایهتیانهلهسهر كهش و ههوای گشتی شار بوون، بۆ ترساندنی كرێكاران هێرشیان كرده سهر ئهوان و زۆر وهحشیانهبهباتۆم لێیان دان. لهم هێرشهدا پتر له١٥ كرێكار بریندار بوون و زیاتر له٢٠ كرێكاریش دهستبهسهر كرا و ژمارهیهك لهبریندارهكان بههۆی سهخت بوونی برینهكانیان ڕهوانهی نهخۆشخانهكران. ئهم پهلامارهی هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم بۆسهر كۆبوونهوهی كرێكاران و وێنهی كرێكارهبریندارهكان لهناو تۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا ڕهنگدانهوهیهكی بهرینی بوو. کرێكارانی مافخوازی هێپكۆ نهتهنیا لهم هێرشهنهترسان بهڵكوو ڕۆژی سێشهممهبۆ جارێكی دیكهبهبهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی لهبهرامبهر شیركهتی هێپكۆ، هێرشی هێزی سهكوتگهر و گاردی ویژهیان بۆ سهر ڕێزی كرێكاران مهحكووم كرد و لهسهر درێژهی خهبات و پهیگیری موتالباتیان جهختیان كردهوهو خوازیاری ئازادی دهستبهجێی دهستبهسهركراوان بوون.

كرێكارانی هێپكۆ لهكاتێكدا دهكهونهبهر هێرشی دڕندانهی سهركوتگهرانی ڕژیم كهلهسهروبهندی كرانهوهی مهدرهسهكاندا، ٥ مانگهحهقدهستیان پێنهدراوهو وێڕای بنهماڵهكانیان لهخراپترین دۆخی بژیوی دا بهسهر دهبن و  لهگهڵ ههژاری  و برسێتی بهرهوڕوون. سهرمایهداران و دهوڵهت حهقدهستی كرێكارانێك كهبهسهعات و ڕۆژ و مانگ لهكارخانهدا كاریان كردووهو عارهقیان ڕشتووهنادات، بهڵام بۆ پشتیوانی لهسهرمایهداران و دزهكانی بهشی خسووسی، هێرش دهكاتهسهر كرێكاران و سووكایهتیان پێدهكات.

كێشهو گرفت و دۆخی دژواری كرێكارانی هێپكۆ دهرخهری باروودۆخی ڕاستهقینهی كرێكارانی زۆربهی كارخانهو ناوهندی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاریهگهورهكانهلهئێران. ههر بهم هۆیهوهلهماوهی چهند ساڵی ڕابردوودا ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری بوونهتهمهكۆی سهرهكیی خهباتی كرێكارانی ئێران. گوشار و دهرئهنجامی خهبات و مانگرتنی كرێكاری و سهركوتگهری ڕژیم زیاتر لهسهر شانی ئهم بهشهلهكرێكاران قورسایی دهكات. شیركهتی نهیشهكهری ههفت تپه، فوولادی ئههواز، پێترۆشیمیهكان، سهنعهتی شیمیایی، سهنعهتی ماشێن سازی و گواستنهوه، سهنعهتی بهرههمهێنانی خۆراك و مهدرهسهكان، لهناوهندهگرینگهكانی ئهم ناڕهزایهتیانهن. سهرانی كۆماری ئیسلامی كهدهزانن ناڕهزایهتیی كرێكاران لهم ناوهندانه، كاریگهری دهخاته‌‌ ‌سهر بهشهكانی دیكهی بزووتنهوهی كرێكاری و كهش و ههوای سیاسی كۆمهڵگای ئێران، بهرئهنگاربوونهوهلهگهڵ ناڕهزایهتی كرێكاری كردووهته‌‌‌‌ ئامانجی سهرهكی دهزگای ئیدێئۆلۆژیك و سهرگوتگهری خۆی. بهلهبهرچاوگرتنی ئهم ڕاستیهكهههوڵهكانی ڕژیم بۆ هیدایهت كردنی ناڕهزایهتیی كرێكاری  لهكاناڵی ڕێكخراوهیدژهكرێكاری و زهردی سهر بهدهوڵهت كهلهخزمهت چهنهلێدان لهسهر خواستی سینفی كرێكاران لهچوارچێوهی بهرتهسكی یاساكانی ئیسلامی دان، بهبنبهست گهیشتووهو ڕژیمیش كهبۆ وهدی هێنانی خواستی كرێكاران داماو و بێ دهسهڵاته، كهوابوو ڕوو دهكاتهبژاردهی سهركوتی كرێكاران. بهڵام سهركوتیش كارایی ڕابردووی خۆی لهدهست داوه‌. دهركردنی حوكمی دژهئینسانی بۆ كرێكارانی بهندكراوی ههفت تهپهو پشتیوانانیان و بانگهێشتی ٤١ كهس لهكرێكارانی ناڕازیی فوولادی ئههواز نهتهنیا كرێكارانی نهترساندووه، بهڵكوو ڕژیم خۆی لهڕهنگدانهوهی ئهم حوكمهدژهمرۆییانهترساوه‌. بێ گومان هێرش بۆسهر كرێكارانی هێپكۆ چینی كرێكار ناترسێنێ، بهڵكوو بڵێسهی  ناڕهزایهتی و تووڕهیی و نهفرهتی كرێكاران لهدژی كۆماری ئیسلامی زیاتر دهگهشێتهوه‌.

لهباروودۆخێكدا كهكۆماری ئیسلامی نیگهرانی پهرهسهندنی ناڕهزایهتیی كرێكارانی هێپكۆ و ئازهئابی ئهراكهبۆ ناوهندهكرێكارییهكانی دیكه، باشترین ڕێگای ناچاركردنی ڕژیم و خاوهن كاران بهپاشهكشهكردن لهبهرامبهر خواستی كرێكاران، درێژهی ناڕهزایهتی و پشتیوانی بهشهكانی دیكهی بزووتنهوهی كرێكاریه‌. هاوكاتی و هاوئاههنگیی خهباتی كرێكاران لهناوندهسهنعهتی و خزمهتگوزاریهكانی دیكه،دهتوانێ سهركهوتنی كرێكارانی هێپكۆ لهئهراك و پێشڕهوی بزووتنهوهی كرێكاری دهستهبهركات. كهوابوو پێویستهههوڵ بدرێت تا خهباتی كرێكاران لهكارخانهیهك بۆ كارخانهیهكی دیكه، لهڕشتهیهك بۆ ڕشتهیهكی دیكهو لهشارێكهوهبۆ شارێكی دیكه، سهرتاسهری ئێران بگرێتهوه‌. لهبیرمان نهچێ پهیوهند و هاوئاههنگیی ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی كرێكاری لهشیركهتی ههفت تهپهو فوولادی ئههواز، مانگرتن و ناڕهزایهتی هاوكات و شكۆداری ئهم دوو ناوهندهسهنعهتیهیلهپاییزی ساڵی رابردوودا لێكهوتهوه‌. لهڕاستیدا پهیوهندی نزیكی نێوان ڕێبهران و ههڵسووڕاوانی كرێكاریی پێشڕهو خهباتكارێك كهسهرچاوهی ناڕهزایهتیهكانیان لهبنكهجۆراجۆرهكاندا لهدهست دایه، دهتوانێ نموونهی شكۆداری دیكهلههاوئاههنگی خهباتی كرێكاران لهناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری بخۆڵقێنێت. بێ گومان، لهنهبوونی ڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتیی كرێكاران كهبتوانێ خهباتی لێكبڵاوی كرێكاران یهكخاتهوهو لهئاست سهرتاسهریدا ڕێبهری كات، ڕێبهر و ههڵسووڕاوانی كرێكاری لهناوهندهجۆراوجۆرهكانی سهنعهت و خزمهتگوزاریدا، دهتوانن بهپهیوهندی و هاوكاریی یهكتر تا ڕادهیهك بۆشایی نهبوونی ڕێكخراوی جهماوهری و سهرتاسهری كرێكاران پڕ كهنهوه‌.