ئه‌مرۆ شه‌ممه 13ی خاكه‌لیوه ناسراو به سێزده به‌ده‌ره. له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك، ده‌سته ده‌سته ده‌چنه داوێنی سروشته‌وه و شایی و خۆشی سه‌رتا سه‌ری ده‌شت و ده‌مه‌ن داده‌گرێ. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌رفه‌تگه‌لێكی وه‌ك “سێزده‌به‌ده‌ر” بانتر و پر ماناتر هه‌ر به ته‌نیا له سونه‌ت و داب و نه‌ریتێكی ئاسایین. ئه‌مجۆره ده‌رفه‌تانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌موو ئازادی و شادمانییه‌كانیان لێ زه‌وت و قه‌ده‌غه كراوه، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هه‌موو ئیمكاناتێكی ته‌فریحی و سیاحه‌ت و حه‌سانه‌وه به فیلتێری مه‌زهه‌بی و شه‌رعی دا تێپه‌ر ده‌بێ، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه مێدیا و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی بۆ ته‌بلیغی خۆرافه و كۆنه‌په‌ره‌ستی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی تویژێكی ئه‌نگه‌ڵ، كه به نانی سفره‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و ده‌ستكورت قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌وتر بوونه‌ته‌وه، قۆرخ كراوه، ئه‌م رۆژه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه كه تام و چێژی ئازادی و كه‌ش و هه‌وای كراوه و خه‌مره‌وێن له سروشتی جوان و رازاوه‌ی به‌هاری بچێژێت و نه‌وه‌ی نوێ كه هه‌زاران خۆزگه و ئاواتی له‌دڵدایه، بۆ چه‌ند ساتێكیش بووه، له نیگه‌رانیه‌كانی بۆ داهاتووی نادیاری، دوور كه‌وێته‌وه. له‌م رۆژه‌دا ده‌شت و چیاكان شاهێدی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی جه‌ماوه‌رێكه كه له سه‌رتاسه‌ری رۆژانی ساڵدا به زۆر و به پێك هێنانی به‌ربه‌ستگه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌ربرینی لێیان درێغ كراوه. له‌م رۆژه‌دا شادی و سه‌ما و گۆرانییه جوانه‌كانی خه‌ڵك، مانا و مه‌فهومێكی گه‌لێك زیاتر له ته‌فریحی ساده و سونه‌تی هه‌یه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كوو ئێران كه رژیمی چه‌وسێنه‌ر و دیكتاتۆر، ئازادی له ره‌فتار، له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگ، قه‌ڵه‌م و راده‌ربڕین وهه‌مووی فه‌رهه‌نگیه‌كی جه‌ماوه‌ری مه‌حدود و به‌رته‌سك كردۆته‌وه، خه‌ڵك خۆیان له زۆڵم و زۆرداری ئه‌م رژیمه ده‌ته‌كێنن و بە هەڵسوکەوتی پڕ لە شادمانی و هیوابەخشی خۆیان سەڵای ئازادی ئاژین دەکەنە سادە ترین بەستە و گۆرانیەکانیانەوە.
ئه‌گه‌رچی “سێزده‌به‌ده‌ر”، “به‌ده‌ركردن”ی ئه‌م رژیمه دژه كرێكار، دژه ژن و دژه ئازادییه نییه، به‌ڵام به سه‌رنجدان به گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ و به‌رچاوی نه‌فره‌ت و بێزاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی زۆرلێكراو و ژێرده‌سته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگا له كۆماری ئیسلامی‌دا، به سه‌رنجدان به ناكارامه‌یی ئامرازی گۆپاڵ و سه‌ركوتی رژیم ده‌توانرێت و ده‌توانین ئاواز و سرودی رزگاریبه‌خشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له روانین و ده‌نگی شاد و هیوابه‌خشی هه‌موواندا ببینین و بیبیسین. به هیوا و ئاره‌زووی هه‌ڵچوون و پێكه‌وه په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م ده‌نگه پرژ و بڵاوانه له شه‌پۆلی به‌هێز و رزگاری به‌خشدا، شادی و شادومانی ئه‌م رۆژه له‌هه‌مووان پێروز بێت.