کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هۆشدار لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی”

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی” به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه، هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی.

له‌ به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا‌ هاتووه‌، شێوازی به‌ندكران و محاكمه‌ی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی”  له‌ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كرماشان له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، نادادپه‌روه‌رانه بووه‌ و ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه‌. ناوبراو ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه‌ و به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “كوشتنی نادر به‌یرامی” فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای سه‌حنه” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری سه‌ڵماس

-

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی مهاباد له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام

-

مه‌رجی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ ده‌رمان

-

دژایه‌تیكردنی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی “سه‌مه‌د شابۆیی” له‌ زیندانی ورمێ

-

مالئاوایی له ژیانی خوشکی گیانبه‌ختکردووێکی کۆمه‌ڵه له نه‌غه‌ده

-