سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به “یوونیسف” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا، خوازیاری سه‌ره‌نجدانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به باروودۆخی خراپی منداڵان له یه‌مه‌ن بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه له یه‌مه‌ن هه‌ر ١٠ ده‌قێقه منداڵێك به هۆكارگه‌لێك كه ئه‌توانین پێشگیری لێ بكه‌ین، گیان له‌ده‌ست ده‌دات، حه‌وت ساڵ به‌دوای ده‌ستپێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن، ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س پێویستیان به یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه و له نێویاندا منداڵان خراپترین دۆخیان هه‌یه. نه‌بوونی ئاو، خۆراك، پێداویستیه بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان و په‌روه‌رده بووه‌ته به‌شێكی هه‌میشه‌یی له‌ژیانی منداڵانی یه‌مه‌نی و له ته‌نیشت ئه‌و كه‌م و كورتیانه، منداڵان له ژێر مه‌ترسی چه‌وساندن، ده‌ستدرێژی و هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌ن و ئه‌بێ كۆمه‌ڵگای جیهانی به هانایانه‌وه بچێت.