ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی داوای له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كرد به زۆترین كات حوكمی له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” ڕابگرێت.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا هاتوو، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ” محه‌ممه‌د قوبادلوو”ی له په‌روه‌ندیه‌كی ساخته و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ئه‌و حوكمه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه چونكه “محه‌ممه‌د قوبادلوو” نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و له ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان دا ناچار به دانپێدانانی زۆه‌ملێ كراوه و جێی متمانه نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری رۆبات كه‌ریم له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به دوو جار ئێعدام مه‌حكووم كرا.