ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه فه‌رامه‌رزی” و “موحسین مه‌زڵووم” هۆشداری به به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا.
له به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وێڕای ئاماژه به بێبه‌شكرانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، هاتووه: ڕه‌وه‌ندی دادگاییكردنی ئه‌و چوار به‌ندكراوه ناداداپه‌روه‌رانه بووه و قازی په‌روه‌نده له‌سه‌ر دانپێدانانی زۆره‌ملێ كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختدا وه‌رگیراوه، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی له‌سێداره‌دانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه فه‌رامه‌رزی”، “موحسین مه‌زڵووم” و ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و محاكمه‌یان له دادگایێكی بێلایه‌ن بوو.