ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له زیندانی دیزڵاوای كرماشان، هۆشداری دایه به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، په‌روه‌نده‌ی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” به‌دوای پشتڕاستبوونه‌وه له‌لایه‌ن لقی ١٧ی دیوانی باڵای وڵات، بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی كرماشان نێردرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای تاوانه‌كانی كرماشان به تۆمه‌تی “هاوكاری له كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی نادر به‌یرامی” فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای شارستانی سه‌حنه، “هاوكاری له برینداركردنی”، “خۆنواندن به چه‌قۆ” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ئێعدام، په‌رداختی دیه”، یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.