ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامیه‌كدا، سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانی نۆبێلی ئاشتی له زیندان و دژایه‌تی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌رمانكردنی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان، هۆشداریان دایه ڕژیم.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانی نۆبێلی ئاشتی ،به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و پێداویستی بێهداشتی بێبه‌ش و به‌رده‌وام بێڕێزی پێ كراوه. ناوبراو نه‌خۆشی دڵ و سی هه‌یه و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم گیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و چالاكه ئازاد بكه‌ن.