ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە ٢1ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گواستنەوەی “سامان یاسین” لە زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی ڕەجایی شار، و ئەگەری لەسێدارەدانی، هۆشداری دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تارانه، ناوبراو له ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه لە تاران دەستبەسەر و چەند ڕۆژ دواتر بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە، ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به “فساد فی الارض” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی له ڕۆژانی داهاتوو دا له ئارادایه.