کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هۆشداری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی ١٥ كه‌س له‌ ئێران

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ١٥ به‌ندكراوی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانیان بوو.

ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا ڕوو له‌ موحسنی ئێژه‌یی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی وتوویه‌، له‌و ١٥ كه‌سه‌ ٨ كه‌سیان مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و ١٥ به‌ندكراوه‌یان له‌ محاكمه‌ی دادپه‌روه‌رانه بێبه‌ش و هه‌موو مافه‌كانیان لێ زه‌وت كردوون. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی به‌ندكران دا به‌ وه‌حشیانه‌ ترین شێوه‌ ئازاری جه‌سته‌یی و جنسی دراون و به‌شێكیان ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی حوكمی ئێعدامی ئه‌و ١٥ كه‌سه‌، ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و دادگایی كردنی دادپه‌رورانه‌یان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاژینه‌ پێشووه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

-

كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانەکانی ئاوایی هانەشێخان له‌ مه‌ریوان

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

-