ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كردووه، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ٨ به‌ندكراو نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی لێبورنی نێوده‌وڵه‌تی له نامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “ئیبراهیم ناروویی”، “كامبیز خه‌رووت”، “مه‌نووچێهر مێهمان نه‌واز”، “مه‌نسوور ده‌همه‌رده”، “محه‌ممه‌د قوبادلوو”، “موجاهید كوركور”، “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی” و “حه‌سه‌ن شه‌هبازی” هۆشداری داوه‌ته سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و خوازیای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و ٨ كه‌سه بووه.