ڕێكخراوی لیبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری دایه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕایگه‌یاند: هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ڵك وه‌ر‌ده‌گرن و ژنان و منداڵان ده‌كه‌نه ئامانج.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا هاتووه كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانیان هێڵی ئه‌نته‌رنێت و مۆبایلیان بڕیوه و داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ سه‌فیره‌كانی ڕژیم له وڵاته‌كانیان بانگهێشت بكه‌ن و سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران هۆشدارییان پێ بده‌ن.