ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، ١٦ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئه‌گه‌ری لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “موحسن مەزڵووم”، “پژمان فاتحی”، “وەفا ئازەربار” و “محه‌ممه‌د فەرامەرزی “، هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا.
لە بەیاننامەی ئەم ١٦ ڕێکخراوەدا هاتووە: سەرەڕای هۆشداری ٥٠ وڵات سه‌باره‌ت به سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو به‌شدارییان كردبوو، كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی چاوترسینكردنی خه‌ڵك زۆرترین سزای ئێعدامی به‌ڕێوه بردووه. بەکارهێنانی بەربڵاو و نایاسایی سزای ئێعدام له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، سەرەڕای داواکاریی شارەزایانی مافی مرۆڤ له نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەكانی جیهان، ده‌ری ده‌خات كه تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تێچووی سیاسی ئه‌و جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌به‌نه سه‌ره‌وه، ئه‌و ڕژیمه‌وه درێژه به ئێعدامی بێ سنووری خه‌ڵك ئه‌دات.