ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌وز، سه‌باره‌ت به محاكمه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ندكراوان له دادگای ساخته و به مه‌به‌ستی ترساندنی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و له‌وباره‌وه هۆشداری دا.
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌سێداره‌دانی “موحسین شكاری” و “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد”ی ناداداپه‌روه‌رانه و مه‌ترسیدار ناوبرد و هۆشداری دا كه دادگاكانی ئینقلاب لانیكه‌م ١١ كه‌سی دیكه‌یان له‌ژێر ناوی موحاربه به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌یان ناڕازی كه به‌شێكیان منداڵن، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی ساخته‌ی وه‌كوو ئه‌و دوو لاوه ئێعدام كراوه به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه تۆمه‌ته‌كانی موحاره‌به و فساد فی الارضی ناڕووشن و ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی نادادپه‌روه‌رانه ناوبرد و بێبه‌شكرانی به‌ندكراوان له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری به توندی ئیدانه كرد.