ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و له‌ناوبردنی ژێرخانه‌كانی ئابووری، بێهداشتی و خزمه‌تگوزاری هۆشداری تووندی دایه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان.
له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دا هاتووه، له ناوچه‌كانی جزیره، ڕه‌قه و شه‌هبا زیاتر له ١٥٠ مه‌به‌ست كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆر به ژێرخانه‌كانی بێهداشت و ده‌رمان، په‌روه‌رده، خزمه‌تگوزاری و وێستگه‌كانی ئاو، كاره‌با و سووته‌مه‌نی گه‌یشتووه. له ناوبردنی ژێرخانه‌كان له ڕۆژئاوای كوردستان ملیۆنان كه‌سی له ئاو، به‌رق، سووته‌مه‌نی و ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و ڕژیمی توركیا ئه‌بێ ده‌ست له پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ دا هه‌ڵبگرێت.