به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه و پسپۆڕانی زانكۆ، ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌یی ئوستانی كوردستان هیچ ده‌خاله‌تی راستەوخۆ و سەرپەرشتیاری له درووستكردنی ئه‌و به‌ندئاوه نەبووە و هیچ كام له مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م پرۆژە‌یه به باشی جێبه‌جێ نه‌كراوه و دروستکردنی ئەم بەنداوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ژیانی خەڵکی ناوچه‌كه درووست نه‌كردووه.
زیانه‌كانیئه‌وپڕۆژه‌یه‌بریتینله: ” ژێرئاوکەوتنی ١٨ گرد و شوێنەوارى کۆن کە تەمەنیان بە ٧٥٠٠ ساڵ مەزەندە دەکرێت و ئاوارەکردنی خەڵکی ١٠ گوندی ئەم ناوچه‌یه“،“تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٠٠٠ جوتیارى دەڤەرەکە به‌هۆی تێكچوونی ژێرخانی ناوچه‌كه، كه‌می ئاوی خواردنه‌وه و وێرانكردنی زه‌وی و زارە‌كانیان، كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و ناچار به کۆچ بوون“، “لەگەڵ دروستکردنی ئەم بەنداوە کە ئەمبار و کۆگاکانى دەکەوێتە شاری بیجار، زیاتر لە ٣٠٠٠ هێکتار لە باشترین زەوییەکانی ئەو شارە ژێر ئاو کەوتووە“، “قەرەبوونەکردنەوە و ناڕوونی چارەنووسی كوشاوه‌رزانی ناوچه‌كه“، “نەدانی تێچووی خانووە رووخاوەکان بە خاوەنەکانیان بە بیانووی دروستکردنی بەنداو“، “تێكدانی رێگاوبانی گوندەكان و نۆژەننەكردنەوەیان“، “كۆچی زۆرەملێ و بێ چارەنووسى دانیشتوانی ئەو گوندانەی کە ماون“، “كۆچی دانیشتوانی گونده وێرانكراوەکان بۆ شار و گونده‌كانی دیكه و دروستبوونى کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تی” و هه‌روه‌ها “دابین نه‌كردنی ئیمکاناتی ڕیفاهی وه‌كوو کارەبا و ئاو و گاز بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ناچار به كۆچ بوون“.