لە ماوه‌ی شەش مانگى ڕابردوو ١٧ تانکەرى هەڵگرى سووتەمەنى لە جادەکانى سنە وه‌رگه‌ڕاون، یان ئاگریان تێبه‌ربووه و مه‌ترسی له سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه درووست كردووه.
“فەریبا ڕەزایی” بەڕێوەبەرى گشتى پاراستنی ژینگەی ئۆستانی سنە ڕایگه‌یاند: لە نیوەى یەکەمى ساڵى ڕابردوو، ١٧ تەنکەرى سووتەمەنی لە ئۆستانی سنە وەرگەڕاون كه تانکەرە وەرگەڕاوەکان سووتەمەنییان پێ بووە و ئەمەش بووەتە هۆى پیسكردن و زه‌ره‌رگه‌یاندن به ژینگەی ئه‌و ناوچه‌یه. شایانی باسه چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی شاری سنه سه‌ره‌ڕای هۆشداری له پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، خراپی ڕێگاوبانه‌كانی ئه‌و ئۆستانه به هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ له‌و ناوچه‌یه ناوده‌به‌ن.