ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی ئێران سه‌باره‌ت به فرۆشتنی ٢٠ هێكتار له دارستانه‌كانی هیركانی به هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم له ڕۆژئاوی مازنده‌ران، هۆشداریان دا.
ڕۆژی شه‌شی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، بۆ یه‌كه‌م جار ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤ و ژینگه‌پارێزی هیركانی، هه‌واڵی ڕاده‌ستكردنی سیستماتیكی دارستانه‌كانی ڕۆژئاوای مازه‌نده‌رانی به مه‌به‌ستی سازكردنی شارۆچكه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ چه‌كدارانی غه‌یره بوومی ئه‌و پارێزگایه بڵاو كردبوو. به‌پێی ڕاپۆرتی هیركانی، ناوه‌نده نیزامییه‌كانی ڕژیم ٢٠ هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی گوندی تیكیش له شارستانی تۆنێكابۆن كه وه‌قفی ئایه‌تۆڵڵا مورشدی بووه، داگیر كردووه و بڕیاره خانوو بۆ چه‌كدرانی خانه‌نشین و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز بكه‌ن. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، شیركه‌تی “جیهان فه‌رزانگان” سه‌ره‌تا دارستانه‌كانی بڕیوه‌ته‌وه و دواجار زه‌ویه‌كانی به ده‌یان پارچه‌ی ٢٠٠ میتری دابه‌ش كردووه.