کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هۆشداری چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی زرێبار

هۆشداری چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی زرێبار

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له‌ شاری مه‌ریوانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، باروودۆخی ده‌ریاچه‌ی زرێبار زۆر خراپه و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ری وشكبوونی له‌سه‌ره‌.

به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی، ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی زرێبار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ كه‌می كردووه‌ و ئه‌گه‌ر حه‌قئاوه‌ی بۆ دابین نه‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ ته‌واوه‌تی وشك ده‌بێت. چالاكێكی ژینگه‌یی له‌ مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئاگردانی قامیشه‌ڵانه‌كانی زرێبار به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ستی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیمی له‌ پشته‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌كرێت كێشه‌ بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی مه‌ریوانیش ساز ده‌بێت.