ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، پێرسۆنێلی شیركه‌ته نه‌وتییه‌كانی سه‌راسه‌ری ئێران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت له‌شوێنی كاره‌كانیان، هۆشداریان دایه به‌رپرسانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، زستانی ئه‌مساڵ مان ده‌گرن.
به‌رشداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ڕایانگه‌یاند مادام كه به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تدا ناده‌ن، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا مان ده‌گرن و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده كردنی گاز و نه‌وت ڕاده‌گرن. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی مادده‌ی ١٠ی ئه‌ركداری پێرسۆنێلی نه‌وتن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش پێرسۆنێلی عه‌مه‌لیاتی نه‌وت و گاز له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی مادده‌ی ١٠ی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌ركدار پێرسۆنێلی نه‌وت و وه‌لانانی باج، كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو.