له ڕاپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن دوو ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی كۆیهلایهتی مودێڕن ١٠ ملیۆن زیادی كردووه و له نێوانیاندا ژن و منداڵیش بوونیان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پێشبینی كرابوو كه له ساڵی ٢٠٢١ی زانیدا به ڕێژه‌ی ٥٠ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا قوربانی كۆیلایه‌تی مۆدێڕن بوون و له نێوانیاندا ٢٨ ملیۆن كه‌س قوربانی كاری زۆره‌ملێ و ٢٢ ملیۆن كه‌س قوربانی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ بوون.